ڕێبەری شۆڕش: جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە بێوێنە و دڕندانەیە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی: بۆ ئەنجام دانی ئەو جەنایەتانەی ڕژێمی زایۆنی دەیکات پێویست بە دڕندەخوویەکیی بێوێنەیە کە دارودەستەی جەنایەتکاری داگیرکەر خاوەنی ئەو تایبەتمەندییەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە یەکەم دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سێ دەزگە لەم ساڵەی تازەی هەتاویدا، بە ئاماژە بە جەنایەتە بێ وێنەکانی دارودەستەی جەنایەتکاری زایۆنی سەبارەت بە پەلاماردانی بە ئەنقەستی نەخۆشان، پەیامنێران، نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکان، منداڵان و ژنانی مەزڵوومی غەززە فەرمووی کە ئەم جەنایەتانە پێویستی بە دڕندەخوویەکیی تۆقێنەرە کە دارودەستەی جەنایەتکاری داگیرکەر ئەو تایبەتمەندییەیان هەیە.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەرەوپێشەوەچوونی هەواهەنگ و یەکئاراستەی جیهانی ئیسلام لە بواری ئابووری، سیاسی و بێتوو پیویست بێ کارگێڕیشی بە پێداویستییەکی بنەڕەتی و گرنگ زانی و فەرمووی کە خوای گەورە لە کاتی خۆیدا سزای ئەم زاڵمانە دەداتەوە، بەڵام ئەوەش نابێتە هۆی سووک بوونی باری سەرشانی حکومەتەکان و گەلانی جیهان.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سەبارەت بە دانوستانەکانی عومانیش، بە پێداگری لە سەر پێویستی خۆبواردن لە گەشبینی و ڕەشبینی لەڕادەبەر بەرامبەر بەو دانوستانانە، فەرمووی: لە یەکەم هەنگاوەکاندا بڕیاری وڵات لە سەر دانوستانی باش دانراوە، پاش ئەوەش دەبێ بە وردبینی تەواوەوە بچینە پێشەوە، لەگەڵ ئەوەی کە هێڵی سوور هەم بۆ ئێمە و بۆ هەم لایەنی بەرامبەریش تەواو ڕوون و ئاشکرایە.
مەقامی مەزنی ڕێبەری پێیشیداگرت: دانوستان ڕەنگە بگاتە ئەنجام، ڕەنگە هیچ دەسکەوتێکیشی نەبێ، ئێمەش نە زۆر گەشبینین بەرامبەر بەم دانوستانانە و نە زۆریش ڕەشبینین، هەڵبەت گەلێک ڕەشبینین بەرامبەر بە لایەنی بەرامبەرمان، بەڵام بەرامبەر بە تواناکانی خۆمان گەشبینین.