کۆتایی خولی دووهەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ئیتالیا
نیسان 19, 2025 19:10 Asia/Tehran
خولی دووهەمی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بە نێوبژیوانی عومان لە ئیتالیا کۆتایی پێی هات و سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کەشی وتووێژەکە بنیاتنەر و پوزێتیڤ بوو
ئەو وتووێژانە بە سەروکایەتی سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیستیڤ ویتکاف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کوماری ئەمریکا لە کاروباری ڕوژهەڵاتی ناڤین لە باڵوێزخانەی عومان لە ئیتالیا بەڕێوە چوو . ئەم خولە لە وتووێژەکانیش وەکوو خولی یکەم بەش ێوەی ناڕاستەوخۆ و بە میوانداریەتی بەدر ئەبوو سەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان بەڕێوە چوو . ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی لە وتوێژەکانی ڕوم وتی بڕیار دراوە وتووێژەکانی ناڕاستەوخوی ئێران و ئەمریکا لە ڕوژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت .