عەراقچی : وتووێژەکان لە کەشێکی بنیاتنەر و بەرە و پێشەوە بەڕێوە چوو
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا وتی : ئەمڕۆ چوار کاتژمێر دانوستانمان هەبوو لە درێژەی کوبوونەوەی ڕابردوو ئەم جارەش وتووێژەکان بەرەو پێشەوە بوو .
سەید عەباسی عێراقچی وتی توانیمان سەبارەت بە هێندێک بنەما و ئامانج لە گەڵ شاندی ئەمریکایی بگەیننە لێگەینێکی باشتر. بڕیار درا وتووێژەکان بەردەوام بێت و بچێتە قوناغی دواتر و دانیشتنی کارناسانە دەس پێی بێت . وەزیری دەرەوەی ئێران وتی لە چوارشەمەی ئەم هەفتە وتووێژەکانی تەکنیکی لە ئاستی کارناساندا لە عومان بەڕێوە دەچێت . شەمەی داهاتوو دووبارە لە عومان دیدار دەکەین و ئاکامی کاری کارناسان لێک ئەدەینەوە . وتووێژەکان لە کەشێکی بنیاتنەر و پێشکەوتوودا بەڕێوە چوو . وەزیری دەرەوەی ئێران وتی هویەک بۆ گەش بینی زۆر ویان ڕەش بینی زۆر نیە هیوادارم کە هەفتەی داهاتوو دوای دانیشتنە تەکنیکیەکان لە دۆخێکی باشتردا بین .