بیروڕاگۆڕێنەوەی ئێران وڕووسیا لەبارەی گەشەی هاوکاریەکانی فەرهەنگی
گەشەی هاوکاریەفەرهەنگیەکان مژاری تەوەرەیی دیدارو چاوپێکەوتنی ئولگا لوبیموا وەزیری فەرهەنگی ڕووسیا لەگەڵ کازم جەلالی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە موسکۆ وڕائید فەریدزادە یارێدەری وەزیری فەرهەنگ وئیرشادی ئیسلامی بوو.
لەم دیدارەدا لە گەڵاڵەڕێژی جۆربەجۆر وبەربڵاو بۆ ئامادەبوونی هونەرمەندانی ئەم وڵاتە لە حەوتەی فەرهەنگی ڕووسیا لە ئێران هەواڵی دا. وەزیری فەرهەنگی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە مەکە کاروکردەوەی زۆر لە بەشی فەرهەنگ وهونەر لە نێوان ئێران لە ڕووسیا لە ئارادایە وتی: پیشنیارێکی باشم بۆ بەرپا کردنی دانیشتنی لێژنەی فەرهەنگی ئێران وڕووسیا لە تاران هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی حەوتەی فەرهەنگی ڕادەگەیەنین وئامادەیی تۆکمە وتەواومان هەیە بۆ جێبەجێ کردنی . لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی عەلیڕەزا ئیسماعیلی یاڕێدەدەری گەشە وموتاڵاکانی سینەمایی ، مەسعود ئەحمەد وەند ڕاوێژکاری فەرهەنگی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئاندری مالیشوف یارێدەدەری وەزیر وئانتوان کوزنیتسف بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاریە سینەماییەکانی وەزاڕەتی فەرهەنگی ڕووسیا ئەنجام بوو، دوولایەن لە سەر پێویستی گەشەی هاوکاریە فەرهەنگیەکانی هونەری بەتایبەت هاوکاری بەشی سینەما وبەرهەم هێنا نی هاوبەشی فیلم پیداگریان کرد.