نیسان 24, 2025 19:08 Asia/Tehran
  • بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ، مێحوەر و تەوەری دیداری ٤ لایەنەی ئێران ، چین وڕووسیا لەگەڵ گروسی

باڵوێزی ڕووسیا لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەرانی ئێران ، چین و ڕووسیا لە دیدارێکی چوارلایەنە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی دۆخی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران وتووێژیان کرد.

" میخائیل ئولیانوف" بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە کەناڵی تیلگرامی خۆی نووسیی: لەم دیدارەدا سێ وڵات یادداشتێکی هاوبەشیان لە بارەی ڕەهەندە  جۆربەجۆرەکانی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران بۆ ڕافائیل گروسی ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ، دابە دەستەوە. 

گروسی حەوتەیەک لەمەوبەر هات بۆ تاران ولەگەڵ سەیید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەمان دیدارو چاوپێکەوتنی کرد. لەم دیداوچاوپێکەوتنانەدا دوو لایەن لەبارەی ڕەوتی هاوکاریە تەکنیکیەکانی نێوان ئێران وئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتووێژیان کرد. 

سەرپەیڤ