توئیتی گرینگی عەراقچی ڕوو لە ئوروپا : تۆپ لەزەووی ئێوەیە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، بە ڕەخنە وگازەندە لە دۆخی دۆڕان - دۆڕان پێوەندی لەگەڵ سێ وڵاتی ئوروپایی "فەڕانسە ، ئاڵمان، بەریتانیا" پێشنیاری وتووێژ وهاوکاری بەجێگای دژایەتی کردنیی هێنایە ئاراوە.
سەیید عەباس عەراقچی ، وەزیری کاروباری دەرەوە لە وتاردانێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە ئاماژەدان بە ئامادەیی خۆی بۆ گەشت کردن بۆ پاریس ، بەرلین ولەندەن وتی: ئێستاکە تۆپ لە زەوی ئەوروپیەکان دایە.
ئەوان ئەم دەرفەتەیان هەیە کە خۆیان ڕزگار بکەن لە گروپە قازانجبەرە تایبەتەکان" وڕێگا وڕێبازێکی جیاوازو دیپلۆماسیانە هەڵبژێرن. عەراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە جاڕێکی تر دیپلۆماسی پیشنیار ئەکەم بە سێ وڵاتی ئوروپایی " فەڕانسە، ئاڵمانیا، بەریتانیا" وتی: دوای ڕاوێژکاریەکانی ئەم دواییەم لە موسکۆ وپکەن ، ئامادەن هەتا هەنگاوی یەکەم بە گەشت کردن بۆ پاریس ، بەرلین و لەندەن هەڵگرم .