وەزیری نەوتی ئێران : گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین
نیسان 25, 2025 17:50 Asia/Tehran
وەزیری نەوتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕێگای زەوینی بۆ گوێزرانەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران لە دانوستانەکانی دوولایەنە نیهایی کراوە وتی: بە ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان ، گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین .
موحسێن پاک نژاد لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ وەزیری وزەی ڕووسیا وتی ئێران وڕووسیا ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ گواستنەوەی بارستای دیاریکراوی گاز بۆئێران مۆرکردووە وبارستای گازی ڕێککەوتن لەسەر کراوی دوولایەن لەو ڕێککەوتننامەیەدا ساڵانە ٥٥ ملیارد مێتری سێجا کە قەبارەی نزیک بە ١٥٠ هەتا ١٥١ ملیۆن مێتری سێجا لە ڕۆژدایە ، دەبێت. وەزیری نەوتی ئێران وتی: ڕێگای جۆربەجۆر بۆگواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران هەبوو کە باشترین ڕێگا ئەویە کە لە کۆماری ئازەربایجان ئەم کارە ئەنجام بێت و بەم چەشنە ، ئێمە گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین. .