وتووێژی تایبەتی عەراقچی و وەزیری دەرەوەی عومان
نیسان 26, 2025 15:10 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دەستپێکردنی خولی سێیەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامدا.
وتووێژی تایبەتی نێوان ئەلبوسەعیدی و عێراقچی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێش دەستپێکردنی خولی سێیەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت بەڕێوەچوو. وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عومان شەوی ڕابردوو دوای سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی مەسقەت کۆبوونەوە و ڕاوێژیان ئەنجامدا