کوتایی سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا
سێهمین خولی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا کە لە مەسقەتی پێتەختی عومان بەڕێوە چوو کوتایی پێی هات .
ئەمڕۆ لە میانەی سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا، خولی یەکەمی دانوستانی پسپۆری نێوان ئێران و ئەمریکاش بەڕێوەچوو. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەم خولە لە دانوستانەکان ڕایگەیاند: "شاندی تەکنیکی-ش کارناسی ئێران، بە ئامادەبوونی پسپۆرانی بە ئەزموون لە بواری گەمارۆکان، لەوانە پسپۆرانی ئابووری بانکی ، و پسپۆڕانی پەیوەندیدار لە حەوزەی ناڤۆکی و هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، لە دانوستانەکاندا ئامادە بوون و بەشداری دانوستانەکانیان کرد". ئیسماعیل بەقایی وتی: دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کەشێکی جددیدا بەردەوامە. وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران له ڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی سه باره ت به پێویستی کۆتایی هێنان به گه مارۆ ناڕواکان و ئاماده یی بۆ متمانه ساز کردن سه باره ت به شۆناسی ئاشتیانه ی بەرنامه ناڤۆکییه کانی ئێران، پێداگرە .