وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: له دانوستانەکانی مەسقەت باس له توانایی بەرگری و مووشەکیی ئێران نەکرا
نیسان 26, 2025 19:10 Asia/Tehran
وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران جه ختی کرد ، له وتووێژه کانی مەسقەتدا سەبارەت بە پرسی توانایی بەرگری و موشه کی ئێران له گه ڵ شاندی ئه مریکی قسە نەکرا و ناشکرێ .
ئیسماعیل بەقایی وتی: سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کاتژمێر دەی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و شاندی ئێرانیش جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستە بنەماییەکانی خۆی لە سەر پێویستی کۆتاییهێنان بە سزا ناڕەواکان و ئامادەیی بۆ دروستکردنی متمانە سەبارەت بە شوناسی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردەوە. سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ لە شاری مەسقەت لە نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا بە نێوەبژیوانی حکومەتی عومان بەڕێوەچوو. ئەم خولەی دانوستانەکان داگری گفتوگۆی تایبەتمەند و تەکنیکی بوو.