نیسان 27, 2025 14:02 Asia/Tehran
  • راگەیێندرانی ماتەمینی گشتیی لە ئێران

پاش ڕوودانی تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس، رۆژی دووشەممە لەسەرتاسەری ئێراندا وەک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیێندرا.

"فاتمە مەهاجرانی" وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند: "پاش ڕووداوی دڵتەزێنی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەبباس، سبەی وەک ماتەمینی گشتی راگەیێندراو سەرۆک کۆماریش بۆ پێوشوێن گرتنی مەیدانیی ڕووداوەکە، سەردانی بەندەرعەبباسی کردووە. ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە ئێرانیش ڕایگەیاند، هەڵمەتی ئاورکوژاندنەوەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس هەروا بەردەوامەو زیاتر لە سەتی٨٠ی هەڵمەتی ئاگرکوژاندنەوە، جێبەجێ بووە. پاش ڕوودانی تەقینەوە لە بەندەری شەهید رەجایی بەندەرعەبباس، بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لە پەیامگەلی جیاجیادا، هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش، دەوڵەت و گەلی ئێران.

نێجیرڤان بارزانی سەرۆک و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم هاوسۆزیان دەربڕی لەگەڵ خەڵکی ئێراندا.

هەروەها وەزارتی دەرەوەی عێراق، حیزبوڵڵای لوبنان، بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگارکردنی فەلەستین، بزووتنەوەی حەماس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی و ستێفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیاو سەرۆکان و بەرپرسانی وڵاتانی دیکەی جیهان هاوخەمیان دەربڕی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

دوێنێ شەممە، تەقینەوەیەک لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس ڕووی دا کە بەهۆیەوە، زیاتر لە ٢٥ کەس گیانیان لەدەست داو پتر لە ٨٠٠کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ