نیسان 29, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • پەرەی هاریکارییە ئابوری و سنووریەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەشەپێدانی گوند و ناوچە دواکەوتووەکان ، تەئکیدی کرد لەسەر پێویستیی پلاندانان و گەشەپێدانی هاوبەش بەمەبەستی وەبەرهێنان و هاریکارییە سنوورییەکان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا.

 عەبدولکەریم حوسێن زادە لە پەراوێزی پیشانگەی ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥ و لە دیداری پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری دا،  وێڕای ئاماژە بە بایەخ و گرینگایەتیی هاریکاری ناوچەیی ڕایگەیاند لە سیستەمی پلاندانانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا،  ناشێت بەجیا کار بۆ گەشەپێدان بەپارێزگاهاوسنوورەکان کە خودان فەرهەنگ ، ئابووری و جوگرافیای هاوبەشن ، بکرێت.

ناوبراو گوتیشی پێویستە کە لە نێوان ئێران و هەولێردا مانیفێستێکی پلاندانان و  گەشەپێدانی هاوبەش ، بە توێژینەوەی ورد و بەڵگەمەند ، بەمەبەستی وەبەرهێنان و نوژەنکردنەوەی  ژێرخانەکان، ئامادە بکرێت.

سەرپەیڤ