نیسان 30, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • بەرنامەی ئێران بۆ هەناردەکرانی بڕی ٢٠ ملیارد دۆلار کاڵا بۆ عێراق

سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق وتی: پلانمان هەیە بۆ پەرەپێدانی هەناردەکان بۆ عێراق بەبڕی ٢٠ ملیارد دۆلار.

"یەحیا ئالی ئیسحاق" سەبارەت بە بارستاو پتانسێلەکانی پارێزگای خوزستان و پەرەی ئاڵووێری بازرگانیی ئەو پارێزگایە، وتی: ئەمساڵ بڕی ١٢ملیارد دۆلار بەشێوەی فەرمی و ١٤ملیارد دۆلار بەشێوەی نافەرمی هەناردەمان بۆ وڵاتی عێراق هەبووە. وتیشی: بەرنامەڕێژی کراوە لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا ڕێژەی هەناردەکان بۆ عێراق لانیکەم بگاتە بیست ملیارد دۆلار.

خوزستان، خاوەن پتانسێل و ئیمکاناتی زۆرەو دەتوانێ گەشەپێدەری پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق بێ. ئالی ئیسحاق هەروەها وتی: پەیوەندیی ئێران وعێراق، پەیوەندییەکی ستراتژیکەو ئیرادەی دوو وڵات لەسەر پەرەی پەیوەندییە ئابورییەکان چڕکراوەتەوە.

سەرپەیڤ