وشداریی ئێران لە حاند دەرەنجامەکانی هەڵس و کەوت و هەڵوێستی هاندەرانەی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وشداری دا لە حاند دەرەنجامەکانی هەڵس و کەوت و هەڵوێستی هاندەرانەی ئەمریکا
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ی ئێران بە توندی ئیدانەی سزا نوێیەکانی ئەمریکای کرد دژی چەن کەسایەتی مه ده نی و حکومی لە ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ ئێران لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و بازرگانیدا. ناوبراو بە ئاماژەدان بە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانە، نایاسایی و نامرۆڤانەی ئەمریکا لە دژی نەتەوەی ئێران، گەمارۆ دڕندەکانی ئەم وڵاتەی لە دژی ئێرانی بە پێشێلکردنی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەوان پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند: سزاکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە دژی تاک و کۆمپانیا ئێرانی و غەیرە ئێرانییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە پێداگری سیاسەت داڕێژەرانی ئەمریکا لەسەر پێشێلکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دیکە، هەروەها هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی پەیوەندییە دۆستانە و یاساییەکان لەگەڵ وڵاتانی ڕوولە گەشە لەڕێگەی تیرۆری ئابوورییەوە”.