May 04, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: بۆ ئۆمەتی ئیسلامی هیچ بەرژەوەندییەک بانتر نییە لە یەکێتی

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: ئەمڕۆ گەورەترین بەرژەوەندیی بۆ ئۆمەتی ئیسلامی "یەکێتی و یەکگرتنەوە"یە لە پێناو چارەسەرکردنمی کێشەکانی جیهانی ئیسلام کە ئەگەر ئەو یەکدەنگی و یەکگرتووییە بوایە، کێشە و کارەساتی وەک غەززە و یەمەن ڕووی نەدەدا.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری کاربەدەستانی حەج و ژمارێک لە زیارەتکارانی بیت‌الله الحرامدا، بە بەڵگەهێنانەوە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز، ئامانج لە کۆبوونەوەی حەجی بە تێگەیشتن و دەسڕاگەیشتن بە چەشنە جۆراوجۆرەکانی بەرژەوەندیی مرۆیی زانی و پێیداگرت: لەم سەردەمەدا بۆ ئۆمەتی ئیسلامی هیچ بەرژەوەندییەک بانتر نییە لە یەکێتی و ئەگەر ئۆمەتی ئیسلامی یەکدەنگ بوایە، کارەساتەکانی غەززە و یەمەن ڕووی نەدەدا و یەمەن بەم لەونە نەدەکەوتە ژێر زەخت و گوشارەوە. بەڕێزیان لێکجیابوون و دووبەرەکیی ئۆمەتی ئیسلامی بە بەستێنخۆشکەری داسەپێندرانی بەرژەوەندیی و قازانجخوازیی کۆلۆنیالیستەکان، ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ملهوڕانی دیکە بە سەر گەلاندا زانی و فەرمووی: بە یەکگرتنەوەی ئۆمەتی ئیسلامی، ئاسایش و گەشانەوە و یەکدەنگیی وڵاتانی ئیسلامی و یارمەتیدانیان بە یەکتری گونجاو دەبێ و هەر لەم ڕوانگەیشەوە دەبێ چاو لە دەرفەتی حەج بکەین.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەروەرها تێفکرین و تێگەیشتن و باش ناسینی ئامانج و ڕەهەندەکانی حەجی بۆ زیارەتکارانی ماڵی خودا، بە پێشەکییەک زانی لە پێناو بەجێهێنانی ڕێک و درووستی ئەم فەرزە یەکجار گرینگە و بە پشت بەستن بە ئایاتی جۆربەجۆری قورئانی پیرۆز فەرمووی: بەکارهێنانی وشەی "ناس" لە زۆرێک لە ئایەتەکانی هاوپێوەند بە حەج پیشاندەری ئەوەیە کە خوای پەروەردگار ئەم فەرزەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری هەموو خەڵکان و نەک هەر موسڵمانان داناوە. مەقامی مەزنی ڕێبەری سەبارەت بە شیکردنی خاڵە گرینگەکانی حەج، بە تەنیا فەریزەیەکی هێنایەئەژمار کە شێواز و داڕشتی سەداسەد سیاسییە؛ لەبەر ئەوەی کە خەڵک هەموو ساڵێ لە یەک شوێن و لە یەک کاتی دیاریکراودا بە دەری یەکتر کۆدەکاتەوە کە زاتی ئەم کارە ماک و شوناسی سیاسی هەیە. بەڕێزیان وانەی "تەواف"ی بە پێویستیی سووڕانەوە بە دەوری تەوەرە و ناوەندێتیی تەوحید و تاکانەپەرستی زانی و پێیداگرت: تەواف ئەوە فێری مرۆڤایەتی دەکات کە دەسەڵات، ژیان، ئابووری، بنەماڵە و هەموو پرسەکانی ژیان دەبێ لە سەر بنەمای تاکانەپەرستی دابنرێ کە بێتوو وەها بکرێ، ئیتر ئەو هەموو دڕندەکاری، منداڵکوژی و زێدەخوازییانە نابینین و جیهان تەواو دەبێتە گوڵستان.

سەرپەیڤ