ڕێبەری شۆڕش: گرنگترین ئەرکی حەوزە بوارخۆشکردن بۆ شارستانیەتێکی مۆدێڕنی ئیسلامییە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی "سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوەی حەوزەی علمییەی قوم" جەختی کرد: "گرنگترین ئەرکی حەوزە ڕاگەیندرانی ئاشکرایە، کە یەکێک لە باشترین نموونەکانی بریتییە لە کێشانی هێڵی سەرەکی و لاوەکی شارستانیەتی مودێڕنی ئیسلامی و ڕوونکردنەوە و پێشخستنی و دانانی لە کۆمەڵگادا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەدەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنەوەی حەوزەی قوم، وێڕای ڕوونکردنەوەی ئەندامان و ئەرکە جۆراوجۆرەکانی ئەو محەوزە ، پێویستیەکانی بەدیهێنانی "حەوزەی پێشڕەو و هەڵکەوتوو"ی شی کردەوە و جەختی لەوە کردەوە: گرنگترین ئەرکی حەوزەکە ڕاگەیندرانی ئاشکرایە کە باشترین نموونەکانی بریتین لە کێشانی هێڵی سەرەکی و لاوەکی شارستانیەتی مودێڕنی ئیسلامی و ڕوونکردنەوە و پێشخستن و بنیاتنانی کولتوورسازی لە کۆمەڵگادا. ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها باسی لە کاریگەریی ڕووداوە جیهانیەکان و پێشکەوتنە زانستییەکان لەسەر تێگەیشتنی فیقهی کرد و وتیان: ڕووداوە جیهانییە بەردەوامەکان و پێشکەوتنە زانستییەکان و لە بابەتگەلێکیشدا دەتوانێ فەقێ بەتوانا لە بەڵگەنامەیک لە کتێب و نەریت بگەینێتە تێگەیشتنێکی نوێی و ببێت حوجەتێکی شەرعی بۆ گوڕینی حوکم بەڕێزیان لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: “فقح دەبێ وەک فقح بمێنێتەوە و تێگەیشتنە نوێیەکان نەبن بە گۆڕینی شەریعەت”.