ڕێبەری مەزنی شۆڕش : کرێکار سەرمایەی سەرەکیە بۆ بەدیهێنانی دروشمی سەرمایەنانەوە بۆ بەرهەمهێنان
ڕێبەری مەزنی شۆڕش وتی: کرێکاریەکێک لە کوڵەکە سەرەکییەکانی سەقامگیری و مانەوەی کۆمەڵگا و سەرمایەی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی دروشمی ساڵ لە وڵاتدا کە دروشمی وه به رهینان و"سەرمایەنانەوە بۆ بەرهەمهێنان"ە.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە میانەی دیدار لەگەڵ هەزاران کرێکار بەبۆنەی هەفتەی کارو کرێکار لە ئێران، ، بەدیهێنانی دروشمی سەرمایەنانەوە بۆ بەرهەمهێنان لە گرەوی گرنگیدانی جددی بە کرێکاران وەک گرینگترین سەرمایەی کار و یەکێک لە کوڵەکەسەرەکییەکانی سەقامگیری و مانەوەی کۆمەڵگا زانی و جەختی لە سەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی کار و سەلامەتی کرێکاران، بەرزکردنەوەی توانایی و کارامەیی و هاوبەشیی کرێکاران لە قازانجی بەرهەمهێناندا. جەختیان کرد . ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامی تاوانکاری و کوشتنی دڕندانەی خەڵکی غەززە و فەلەستین لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کرد کە بە پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا بەڕێوە دەچێت و جەختی کرد: گەلان دەبێ لە دژی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی بوەستن و نەهێڵن پرسەکانی پەیوەست بە فەلەستین لەبیر بکرێن. ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا، بە ئاماژەدان بە سیاسەتی دوژمنکارانە کە بۆ لەبیرکردنی پرسی فەلەستینە ، جەختی کرد: گەلانی موسڵمان نابێ ڕێگە بدەن بیروڕای گشتی لە پرسی فەلەستین و غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی دەنگۆی جۆراوجۆر و بڵاوکردنەوەی قسەی پووچ و بێمانا جیابکرێتەوە. ناوبراو خۆڕاگریی جیهان لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی بە پێویست زانی و وتی: ئەمریکا بە ڕاستی پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و ئەگەرچی لە جیهانی سیاسەتدا قسەگەلێک دەکرێت کە ڕەنگە بە شێوەیەکی جوراوجور لێکبدرێتەوە، بەڵام واقیعەکە ئەوەیە کە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و غەززە نەک تەنها ڕووبەڕووی ڕژێمی زایۆنیستی بەڵکوو ڕووبەڕووی ئەمریکا و بەریتانیان و لە جیاتی ڕێگریکردن لە تاوان و کوشتن و قەڵاچۆ. بە ناردنی چەک و کەرەستەی جەنگی تاوانباران بەهێزتر دەکەن”.