ڕێبەری مەزنی شۆڕش : ڕاوەستاوی لە هەمبەر دڕندەکارییەکان لە غەزە ئەرکی هەمووانە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی ده سته ی بەڕێوەبردنی کونگرەی نیشتمانی شەهیدانی فریاگوزار - کە دوو ڕوژ لەمەوبەر واتە 22 گوڵانی 1404 بەڕیوەچوو جەختیان کرد خالی به رانبه ری گیانی لە خۆبردوویی و مڕۆف دوستانەی نەتەوەی ئێران / تاوان و دڕندەییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و پشتیوانی ڕۆژاوا لە ڕژێمی زایونیە /کە ڕاوەستاوی لە بەرامبەر ئەم دڕندەکارییە و بەرەی بەتاڵە ئەرکی هەموانە
.حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕش لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی شەهیدانی فریاگوزار ، خالی به رانبه رو دژی ڕۆحی فیداکاری و فریاگوزاری ، ڕەفتار و هەڵسوکەوتی دڕندانەی تاوانبارانی زایۆنیستی لە پەلامار کردنە سەر ئامبولانسەکان، بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی نەخۆش و منداڵانی بێ تاوانیان لە قەڵەمدا و فەرموویان : ئەمڕۆ ئیدارە کردنی جیهان بە دەستی ئەم دڕندەکارانەیە و کۆماری ئیسلامی بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە لە دژی دڕندەکاری و خوێنمژییەکانیان دا بوەستێت. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەرکێکی گشتگیرە، فەرمووشیان : ئەم هەستکردن بە ئەرکە دەبێتە هۆی بە دی هاتنی ڕووناکی ئومێد لە دڵەکاندا و بێگومان دوژمنانی وەک ڕۆژئاوای ناچار کردووە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ببنەوە، چونکە ئەگەر ئێمە واز لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر دڕندەکاری ئەوان بهێنین، ئەوان لەگەڵ ئێمەدا دوژمن نابن. ناوبراو کێشەی سەرەکیی زۆربێژانی ڕۆژئاوایی بە ڕەتکردنەوەی شارستانیەتی ساختە ی ئەوان لە لایەن کوماری ئیسلامی ئێرانەوە زانی و وتییان : درۆ و نا هه ق مەحکومە بە لەناوچوون. هەڵبەت بۆ گەیشتن بەم ئاکامە مرۆڤ دەبێت هەنگاو بنێت و خۆڕاگر بێت و دوور بکەوێتەوە لە بێکردەویی و هەڵاتن و ستایش کردنی بە درۆ ی نا هه قی کە دەبێتە هۆی بەرەو پێشچوونی هزری به تال و ناهه قی .