عەراقچی : لێدوانی تڕەمپ لە عەرەبستان فریودەرانە بوو
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی شەوی ڕابردووی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا لە عەرەبستان سەبارەت بە ئێران وتی : شەوی ڕابردوو گوێم لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بوو، بەداخەوە بۆچوونێکی فریودەرانە ی هەبوو
سەید عەباس عەراقچی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە ئەمریکایە کە لە ڕێگەی گەمارۆکانی چل ساڵی ڕابردوودا، بە گوشارەکانی خۆی و بە هەڕەشە سەربازی و ناسەربازی ڕێگری لە پێشکەوتنی نەتەوەی ئێران کردووە. ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ترەمپ بە دوای ئەوەدایە ئێران وەک هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا نیشان بدات، جەختی لەوە کردەوە کە "کام ڕژێم ٦٠ هەزار کەسی لە غەززە کوشتووە و بووەتە هۆی ئەم بڕە وێرانکارییە لە غەززە؟" کام ڕژێم پەلامار دەکاتە سەر ناوچەی دەوروبەری فەلەستین، لەوانەش لوبنان و سوریا و یەمەن؟ ئەوان هەوڵ دەدەن ئێران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدەن بۆ ئەوەی هەڕەشەی سەرەکی لەبیر بچێت، بەڵام پێویستە بزانێت کە لەم ڕێگایەشدا سەرکەوتوو نابن