عەراقچی: پاراستنی پیتاندن و ژێرخانی ئەتۆمی ئێران، جێگای دانوستان نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە هەڵوێستی لۆژیکی تاران لەمەڕ زەروورەتی کەڵک وەرگرتن لە مافی یاسای خۆی بەگوێرەی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ناڤۆکی کردەوە.
سەید عەباس عەراقچی، لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پوگواش، وتی: نەتەوەی ئێران لە سێ دەیەی ڕابردوودا خەرجی زۆری کردووە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆی و گەیشتن بە تەکنۆلۆژیا و پیتاندنی ئەتۆمی. بەو پێیەش ئێرانییەکان وەک ئەندامێکی پاوەجێی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، کە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی قەدەغە دەکات و بە حەرامی دەزانێ ، قبوڵ ناکەن لە هەبوونی پیشە سازی ئەتومی بۆ مەبەستی ئاشتیانە بێبەش بن ." وه زیری ده ڕه وه ی ئێران جه ختی کرد که ئێران سووره له به ره وپێشبردنی ئاشتیانه ی زانست و ته کنۆلۆژیای ناڤۆکی و له هه مان کاتدا ئاماده یه له گه ڵ ئاژانسی نێوده وڵه تی وزه ی ئه تۆمی و لایه نه کانی دیکه بۆ بە دی هێنانی متمانه سەبارەت بە سروشتی ئاشتیانه ی به رنامه ناوکییه که ی هاوکاری بکات