نێچیرڤان: پێوەندییەکانی هەرێم و ئێران پێوەندییەکی مێژووییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: پێوەندییەکانی هەرێم و ئێران پێوەندیەکی مێژووییەوە، ئێمە پێوەندیی مێژوویی، کلتووری و سیاسیی بەربڵاومان لەگەڵ ئێران هەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕی وتووێژەکانی تاراندا وتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئێران سوور و پێداگرە لە سەر یەکدەنگی و هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە، ئێستا ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین کە پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق خەریکە پەرە دەستێنێ. سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: لە شەڕی دژ بە داعشدا ئێران یەکەم وڵات بوو کە یارمەتیی عێراقیدا. بارزانی ڕاشکاوانە رایگەیاند: لە بواری ئاسایشیدا ئێمە خەریکین پێشکەوتن و گەشانەوە دەبینین و هەرێمی کوردستان هەرگیز نابێتە مەترسی لە سەر ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەیش وتی: هەرێمی کوردستان پشتیوانی دەکات لە مەسەلەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە. تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە و دوو لایەن ڕایانگەیاندووە کە لێبڕشتانە بەردەوام دەبن لە پرۆسەکەدا. ئێمەیش ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئەم پرۆسەیە.