وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پرسی پیتاندن بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : پرسی پیتاندن، وەک به شێک له پیشە سازی ناڤۆکی ئێران، بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە
. ئیسماعیل بەقایی لە دانیشتنە هەواڵی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، پیتاندن بۆ ئێران بابەتێکی فانتازیا نییە. پیتاندن دەرئەنجامی ماندووبوون و هەوڵی زانستوەرانی ئەتۆمیی ئێمەیە . بەردەوامی پیتاندن مافی یاسایی ئێرانە . وته بێژی وه زاره تی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمه هێشتا ڕووبەڕووی قەیرانی پاوانخوازیەکانی ڕژێمی زایونین . ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات دڵتەزێنە . زۆرکەس شەهید بوونە و تەنانەت لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە . لەوەش خراپتر، بە هۆی بێدەنگی و پشتیوانی چالاکانەی چەک لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و هەندێک وڵاتی دیکەوە ڕوودەدات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە وتی: ئێمە پێشوازیمان لە چەکداماڵینی پەکەکە کرد و هیوادارین ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا. پاراستنی ئاسایشی عێراق لای ئێمە گرنگە و دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیردرێت.