دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
May 19, 2025 20:57 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران و عێراق ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆگەی وتووێژی تاران پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق کە بو بەشداری لە کوگەی وتووێژی تاران سەردانی ئێرانی کردووە لە پەراوێزی ئەو کۆگەیە پێکەوە وتووێژیان کرد و وەزیرانی دوو وڵات لەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسە دوولایەنە و ناوچەییەکان پێکەوە وتوێژیان کرد . فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق لە کوگەی وتووێژی تاران وتی : ئێمە لە عێراق لە ڕێگای نیزامی دیموکراتیک و فیدڕاڵ کێشە ناوخوییەکانی خومان چارەسەر کرد و هیوادارین کە نەتەوەی سووریاش بتوانن نیزامی دیموکراتیکیان هەبێت و بتوانن ڕێبەرانی خۆیان لە ڕێگای دیموکراسییەوە هەڵبژێرن .