May 20, 2025 19:25 Asia/Tehran
  • عەراقچی: بە هیچ لەونێ لە ماف و بەرژەوەندیمان پاشگەز نابینەوە

وەزیری دەرەوە وتی: ئێمە لە پێناو بەها و هەڵوێستەکانمان کە ماف و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دابین دەکات چووینەتە نێو دانوستانەوە و بە هیچ لەونێ لەم مافە پاشگەز نابینەوە.

سەید عەبباس عەراقچی راشیگەیاند: ئێمە هەڵویستی تەواو نائاوەزمەندانە و بەدوور لە لۆژیک بە ئەمریکاییەکانەوە دەبینین؛ باسی پیتاندن هەرگیز بۆ دانوستان نابێ. ناوبراو پێیداگرت: من وەڵامی ڕاشکاوانەی خۆمم لە چەن ڕۆژی رابردوودا داوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە لە پێناو پاراستنی بەها و هەڵوێستەکانمان کە مافەکان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی وڵاتەکەمان دابین دەکات چووینەتە نێو دانوستانەوە و بە هیچ لەونێ لەم ماف و بەرژەوەندییانەمان پاشگەز نابینەوە.

سەرپەیڤ