ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید ڕەییسی و شەهیدانی خزمەت
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی خوالێخۆشبوو ئایەتووڵا سەید ئیبراهیم ڕەییسی و شەهیدانی خزمەتە.
شەهید ئیبراهیمی ڕەیسی لە ڕووداوی کەوتنە خواری کۆپتەر لە ساڵی ڕابردوودا لە وەها ڕۆژێکدا لەبەر خراپ بوونی هەوا لە ناوچەی وەرزەقان هەڵکەوتو لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات شەهید بوو. هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزیان ئایەتووڵا ئالی هاشم نوێنەری وەلی فەقیهـ لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئیمام جومعەی تەورێز، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، مالک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات سەید مەهدی موسەوی بەرپرسی تیمی پاراستنی سەرۆک کۆمار و سێ کەس لە ستافی گەشتی کۆپتەرەکە شەهید بوون. لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سەرانسەری ئێراندا ڕێوڕەسمگەلێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی خزمەت بە ڕێوە چووە .سەعید ئوحەدی سەرۆکی ناوەندی ڕێزگرتن لە یادی شاهیدانی خزمەت لەمبارە وتوویەتی لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا ١٢٠ هەزار ڕێوڕەسم لە تاران تا دوورە دەستترین گوندەکانی ئێران لە لایەن گرووپەکانی جیهادییەوە بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئایەتووڵڵا ڕەیسی بەڕێوە چووە.