دیداروچاوپێکەوتنی هاوبەشی پارێزگارانی ئێران وهەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ پزیشکیان
کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی ئێران وهەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی پزیشکیان بەڕێوەچوو ولەم دانیشتنە دا بڕیاردرا نەخشەی گەشەی پاوەجیی ناوچە ئامادە بکرێت.
وتەبێژی دەوڵەت لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی ئێران وهەرێمی کوردستان بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆمار هەواڵی دا. فاتیمە موهاجیرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی نووسیی: لە سەروبەندی قوڵبوون وپەرەی دیپلۆماسی دراوسێیەتی وکەڵک وەرگرتن لە بارستای پارێزگاسنووریەکان ، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆماروچوار پارێزگار لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سێ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی ، کوردستان وکرماشان بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتن وکۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا نەخشەی گەشەی پاوەجیی ناوچە ئامادە بکرێت.
دکتۆر پزیشکیان لەم دیدارەدا لەسەر پەرەی پێوەندیەکانی بازرگانی ، ئابووری وزانستی پارێزگا سنووریە کان جەختیان کرد.