وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران : وتووێژەکان لەکەش و هەوایەکی پسپۆڕیانە بەڕێوە چوو
May 23, 2025 20:29 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی خولی پێنجەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران وئەمریکا لە بەریتانیا لە کەش وهەوای پسپۆڕیانە بەڕێوە چوو.
ئیسماعیل بەقایی وتی لەم خولە لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نوێنەرانی ئێران وئەمریکا دانوستانکارانی پلە بەرزی ئێرانی وئەمریکایی، پەیام وهەلوێستەکانی دوو لایەنیان وەگرت/.
ناوبراو وتی هەمووئەو ئیدعا وبانگەشانەی کە لەبارەی بابەتە بەرباسەکان لە دانوستانەکان ، لە میدیا بیانیەکان بڵاوکراوەتە ئێمە پشت ڕاستی ناکەینەوە.