سەروکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: کەس ناتوانێت پێمان بڵێت دەبێ کام ڕێگا بگرینە بەر
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی ئێران بە پێی ئارمانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕێبازی خۆِ هەڵدەبژێرن و کەس ناتوانێت پێمان بڵێت کە دەبێ کام ڕێگا بگرینە بەر
محەممەد ئیسلامی لە ڕێوڕەسمێکدا لە تاران جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە لەسەر بنەمای ئامانج و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان هەنگاو دەنێین و ڕایگەیاند کە نەتەوەی ئێران ئەمڕۆ توانیویەتی لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیا و پیشەسازیدا بە تەنیا سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگانەدا پێگەیەکی بەرز بەدەست بهێنێت و لەم بوارەشدا پیشەسازی ناڤۆکی نموونەی ئەو سەرکەوتنانەیە. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە ، هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو کە بە ملیۆنان دۆلار سەرمایەنانەوەیان کردووە لە دۆخێکی باشداین و ئەم ڕێبازە ناسڕدرێتەوە . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئەوانی تر ناتوانن چارەنووسی ئێمە دیاری بکەن. ئێمە لەسەر بنەمای ئامانج و بەرژەوەندی نیشتمانی بڕیار دەدەین و هەنگاو هەڵدەگرین .