ئەرتەشی ئێران : وەڵامی هەرجورە دەسدرێژکارییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەدەینەوە
ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند وەڵامێکی توند دەداتەوە بە هەرجۆرە هەڕەشە یان دەسدرێژکارییەک دژی وڵات و هیچکات ڕێگا نادات کە پلانە شەیتانییەکانی دوژمنان وەدی بێت.
ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی خوڕەمشار لە بەیاننامەیکدا وشداری دا هەرجۆرە جم و جوڵی دوژمن لە ناوچەی لە ژێر چاودێری دایە و بەرەنگاری هەرجۆرە دەسدرێژکارییەک دەبێتەوە . هەروەها ئەرتەشی ئێران ئامادەیی خۆی لەپاڵ هێزە چەکدارەکانی دیکەی وڵات بۆ بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاکی وڵات و سەربەخۆیی و ئاسایشی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە. ئەرتەشی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی خوڕەمشاری بە "هێمای کۆڵنەدان و خۆڕاگری و سەرکەوتنی خوێن بەسەر شمشێردا" وەسف کرد و ئەوەی بە بیرهێنانەوەی حیماسەتەکانی خەباتکارانی ئیسلام لە ئۆپەراسیۆنی بەیتوالموقەدەس و پەیامی ئیمام خومەینی (ر.ە) زانی .