ڕێبەری شۆڕش: ئەندامەتی ئێران لە په یمانه ناوچەیی و جیهانییەکان لەوان شانگهای و بریکس ، دەرفەتێکە بۆ پێشکەوتن
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگاران، وێڕای ئاماژەدان بە دەوڵەمەند بونی وڵات لە دەرفەتەکان پێداگرییان کرد کە پاڕێزگاران دەبێ لەم دەرفەت و تواناییانە سوود وەرگرن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم چاوپێکەوتنە دا ، پارێزگارانی بە بەرپرسی هەموو کاروبارەکانی پارێزگە وەکوو بەرهەم هێنان، ژینگە ، خزمەتگوزاری نێوشار، بازارچە ی سنووری و دیپلۆماسیی پارێزگایی زانی و بارودۆخی گشتی وڵاتیان بۆ خزمەت کردنی شیاو و دەرفەتەکانیان بە زۆر زانی و وێڕای ڕاگەیاندنی هەندێ سفارش فەرموویان : وڵات خاوەنی هێزی مرۆیی لاو و خوێندەوار و کارامەیە و هەر دەزگایەک کە ئەم تواناییانە بناسێ و کەڵکی لێ وەرگرێ، پێشکەوتی بەرچاوی لێ دەکەوێتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە ئەندامەتی ئێران لەپه یمانه گرینگە ناوچەیی و جیهانییەکان لەوان شانگهای و بریکس و پێشەنگ بوونی وەزارەتی ناوخۆ بەدەست وەزیرێک کە بەباشی ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات ئەناسێ ، وەک دەرفەتێکی تر باسیان کرد و وێڕای سفارش لەسەر هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانێک کە خاوەن ورەی خزمەتگوزاری و نەفس بەرزین بۆ بەرەو پێش بردنی کاروبارەکان فەرموویان : ئەگەر بەڕێوەبەرانێک بەم تایبەتمەندیانە بۆ پارێزگا هەڵبژێرن هیچ دەرفەتێک بۆ کار و پێشکەوتن بەفێرۆ ناچێت.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکە دا برپرسان و پارێزگارانیان بە ئامادەبوون لەنێو خەڵک و پێوەندی گەرم و گۆڕ لەگەڵ خەڵک و گوێ ڕاگرتنی بە سەبرو حەوسەلە بو قسەکانی خەڵک بانگهێشت و فەرموویان ئەم کارە ئەبێتە هۆی متمانەی خەڵک بە ئێوە و ئەوانیش لە کاتی هەستیار دا یارمەتی ئێوە دەدەن .