May 31, 2025 20:08 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: خەڵکی ئێران  ڕاگرتنی پیتاندن قەبووڵ ناکەن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە یه کێک له بنەماکانی ئێمه له پرسی ناڤوکی وەک بنەمای بەشداری ئێمه له دانوستانه کاندا قەبووڵ نەکردنی زۆر و سەپاندنە وتی: ڕاگرتنی پیتاندنی یورانیوم بۆ خەڵکی ئێران قەبووڵکراو نییە .

"سەید عەباس  عێراقچی " ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی  بناغەدانەری  گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران  وتی  هەبوونی وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە مافی ڕەوای   ئێرانە. ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە لایەنە نەیارەکان دەڵێن نابێ ئێران خاوەنی پیتاندن بێت، جۆرێکە لە سەپاندنه و ئەوان  ناتوانن بە  زالخوازی  خواستی  خۆیان بەسەر گەلی ئێراندا بسەپێنن و ئەمەش  پرسێک  نییە  کەگەلی ئێران  قەبووڵی بکا . وه زیری  دەرەوەی ئێران وتی: لایەنی بەرانبەر  تەنیا لە بەر   نیگەرانییەکانیان  مافی  ئەویان  نییه  خه ڵکی ئێران  ونەوە کانی داهاتوو لە مافی ڕەوای خۆیان  بی بەش بکەن  و  بوونی وزەی ناڤۆکی ئاشتیانه ، مافی  ڕەوای ئێرانه

سەرپەیڤ