حوزه‌یران 01, 2025 13:53 Asia/Tehran
  • عەراقچی ڕوولە گرووسی: ئێران بە هەرجوڵەیەکی نەشیاو لەئەنجومەنی بڕیاردەران ، کاردانەوەی گۆنجاوپیشان  ئەدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوای لێکرد هەتا بە دیاری کردنی هاوکاریەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس لە ڕەوتی کۆبوونەوەی حەوتەی داهاتووی ئەنجومەنی بڕیاردەران، شوێنهاتەکانی هەرجۆرە کردەوەیەکی سیاسی وەبیربینێتەوە ، چونکە ئێران بە هەرجوڵەیەکی نەشیاو لە لایەن لایەنە ئەورەپیەکانەوە کاردانەوەی گۆنجاووپێویست پیشان ئەدات.

ڕافائیل گرووسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئێوارەی شەممە دەی جۆزەردانی ١٤٠٤ لەگەڵ سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بەشێوەی تەلە فونی وتووێژی کرد.

دوولایەن لەم وتووێژەدا وێڕای پیداچوونەوە بەسەر دوایین گۆڕانکاریەکان لە بواری وتووێژەکانی ناڤۆکی ولابردنی بایکۆتەکان ، لەبارەی ڕاپۆرتی تازەبڵاوکراوەی ئاژانس لە بارەی ئێرانیش وتووێژیان کرد. عەراقچی بە ئاماژەدان بە هاوکاریە بەردەوامەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس ، ئەنجامدانی هەموو چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئاژانس ولە چوارچیوەی ڕێککەوتننامەی پادمان وهەروەها بەلاڕێدانەچوونی چالاکیەکان ومادەی ناڤۆکی ، لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس داوای کرد هەتا ڕاستیەکان ڕابگەینێت بەجۆرێک کە هیچ ئیمکانێک بۆ کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی بڕیک لە لایەنەکان لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە لەمەڕ بەرەوپێشبڕدنی مەبەستە سیاسیەکانی خۆ لە دژی نەتەوەی ئێران دابین نەکرێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان هەروەها لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس داوای کرد هەتا بە دیاری کردنی هاوکاریەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس لە ڕەوتی کۆبوونەوەی حەوتەی داهاتوو ی ئەنجومەنی بڕیاردەران، شوێنهاتەکانی هەرجۆرە کاروکردەی سیاسی وەبیر بینێتەوە، چۆنکە ئێران بەهەر جمووجوڵێکی نەشیاو لە لایەن لایەنە ئەوروپیەکانەوە کاردانەوەی گۆنجاو پیشان ئەدات کە بەرپرسایەتی شوێنهاتەکان وئاسەوارەکانی لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە ئاژانس وڕێکخەرەکانی بە ئامێرێک بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامەسیاسیەکانی خۆیان لەدژی ئێران دابنین.

 

 

سەرپەیڤ