عەراقچی: لە یەکپارچەیی خاکی لوبنان لە بەرامبەر داگیرکاری ئیسرائیل پشتیوانی ئەکەین
وەزیری کاروباری دەرەوە لە کاتی گەیشتنە بەیروت بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە یەکپارچەیی خاکی لوبنان پشتیوانی ئەکەین ، وتی: هیوادارم لە سێبەری بارودۆخی تازەی ناوچە ولوبنان وەرزی نوێ لە پێوەندی ڕێزدارانەی ئێران ولوبنان بەپیی بەرژەوەندی بەرامبەر دەستپێبکرێت.
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سێزدەی جۆزەردان دوای گەیشتنە بەیروت لە ناوکۆی پەیامنێران وتی: خۆشحاڵم کە سەفەرئەکەم بۆ لوبنان وجارێکی ترلەگەڵ بەرپرسان وخەڵکی لوبنان دیداروچاوپێکەوتن بکەم . وتیشی: جیژنی خۆڕاگری وجیژنی قوربان پیرۆزبایی ئەکەم . وتیشی: سەفەری من بۆ بەیروت لە درێژەی سەفەرێکی ناوچەیی ولەدرێژەی سەفەر بۆ قاهیرە ئەنجام دەبێت ودیداری باشم لە میسر ئەنجام داوە وئەمڕۆ لە لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی پلە یەکی لوبنانی دیداروچاوپێکەوتن ئەکەم ، وتیشی: لە سیاسەتی دەرەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەرەتی یەکەم دراوسێکان وناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ودوستانی ئێمە ن لە م ناوچەیەدا.پێوەندی ئێمە ولوبنان پێوەندیەکی کۆنە کە هەمووکات دوستانە وبەپیی ڕێزی بەرامبەر بووە. هەروا پیداگرین ئەم پێوەندیە بەپیی ڕێزی بەرامبەر وبەرژەوەندی بەرامبەری دوو وڵات بەردەوام بکەین . وتیشی: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری، سەرۆکی پەرلەمان ، سەرۆک وەزیران ووەزیری دەرەوەی لوبنان دیداروچاوپێکەوتن ئەکەم . هیوادارم لە سێبەری بارودۆخی تازەی ناوچە ولوبنان وەرزی تازە لە پێوەندی ڕێزدارانەی ئێران ولوبنان بەپیی بەرژەوەندی بەرامبەر دەستپێبکرێت.