حوزه‌یران 03, 2025 17:15 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەتۆمی: بەردەوامیی دانوستانی ئێران و ئەمریکا گرنگە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژەپێدرانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکای بە گرنگ هەڵسەنگاند.

ڕافائیل گرۆسی سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: ئەوە گرنگە کە دانوستانەکان بەڕێوە دەچێت و ئیرادەی سیاسی پێویست لە هەردوولاوە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، وتیشی: ڕێککەوتن ڕەنگە ئەستەم بێ بەڵام گونجاوە. ئێران هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تۆکمەی سیستەمی کۆنترۆڵ و چاودێریدا درێژە دەدات بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس و کێشە چارەسەرنەکراوەانیش دەتوانرێت بە ڕوانگەیەکی پرۆفیشناڵ و بەبێ لایەنگری لە لایەن ئاژانسەوە چارەسەر بکرێن.

سەرپەیڤ