گرتنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعش لە تاران
حوزهیران 04, 2025 17:52 Asia/Tehran
وتەبێژی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هیزی ئینتیزامی و دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعشی لە تارانی ڕاگەیاند.
فەریق مۆنتەزێر ئەلمەهدی ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تۆڕێکی خۆکوژی و تیرۆریستیی سەر بە گرووپی داعش کە بەنیازی ئەنجامدانی تێکدان و بومبنانەوە بوون، لەلایەن فەرماندەیی ئینتزامیی تارانی گەورە و پارێزگاکانی ئیسفەهان، قوم و ئەلبۆرز لەناو چوون . ناوبراو وتی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەر سێزدە ئەندامەکە بۆ وێنە سەرکردەی گروپ و تیمەکانی ڕێنمایی و پشتیوانی و خۆکوژەکان دەستگیرکراون لەگەڵ ئامێر و پێداویستییەکان، لەنێویاندا ئێله ک و کوڵە پشتی و جانتای خوکوشتن ده ستیان به سه رداگیرا.