ئیسلامی :دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوەچوو
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی پڕۆسەی گەشە و کەوتنە گەڕی پیشەسازی نافۆکی لە وڵات ڕوولە پەرەیە و دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوە چوو .
موحەمەدی ئیسلامی ئەمڕۆ لە کوڕی پەیامنێراندا وتی پیشەسازی ناڤوکی ئێران ئەمڕۆ لە قۆناغی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە قۆناغی بەدیهێنانی ئامانجە تەکنەلۆژی و پیشەسازییەکان. ئەم پیشەسازییە تەنیا هێمای پێشکەوتن و هێزمەندی وڵات نییە، بەڵکو دەستکەوتەکانی بۆ خەڵک هەست پێکراوەو و ڕادەستی خەڵک کراوە، هەروەها پرۆسەی گەشەسەندن و سوودوەرگرتن لێی زیاتر دەبێت. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی جەختی لەوە کردەوە: یەکێک لە بەڵێنە گرنگەکانمان ئەوەیە کە توانای هێزگەکانی وزەی ئەتۆمی وڵات سێ ئەوەندە زیاد بکەین. دوێنێ، دانانی ڕینگ و قاتی دووەمی ڕیاکتۆری ژمارە دووی وێستگەی کارەبای بوشێهر دەستیپێکرد. ئەم پرۆسەیە هەنگاو بە هەنگاو بەردەوام دەبێت تا پێکهاتەکەی تەواو دەبێت.