وشداری ئێران لەحاند دەرکرانی بڕیارنامەی نوێی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە نەچوونەژێری باری تۆمەتە نوێیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، وشداریدا کە بێتوو بڕیارنامەی نوێی ئەنجومەنی بڕیاردەران پەسەند بکرێت، کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی بەرامبەر، پێوانەکراو و چارەنووسساز دەداتەوە.
ئیسماعیل بەقایی بە ڕەخنەگرتن لە کەشی سیاسی زاڵ بە سەر دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جەختی کرد: ڕاپۆرتی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێران بە پشت بەستن بە بەڵگەی تەکنیکی ئامادە نەکراوە، بەڵکو لەسەر فەرمانی سیاسی سێ وڵاتی ئەوروپایی و ئەمریکا داڕێژراوە و بەداخەوە لە هەمان چوارچێوی پێشووی دووبارەکردنەوەی ئیدیعاگەلی کۆن و یەکلاکراوەدایە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری پەسەنکرانی بڕیارنامەی تازە دژ بە ئێران ڕاشیگەیاند: له ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لانیکەم چوار بڕیارنامەی هاوشێوه دژی ئێران دەرکراوە. بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووه، هەرکات لایەنی بەرامبەر لە ڕێگای ڕاهاتن و لۆژیک ترازاوە و کەوتۆتە سەر ڕێگای سیاسیکاری و وەبن گوشارنان، ئێرانیش ڕێگای بەرامبەر و پلانبۆدارێژراوی گرتۆتەبەر.