قالیباف: بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکمدەران سەلماندی هاوکاری کردن لەگەڵ ئاژانس ئەنجامی بە پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە
حوزهیران 12, 2025 18:21 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : پیتاندن بە سیستمی پێشکەوتە ، وەڕێ خستنی ناوەندی نوێ و کەمکردنی چاوەدێری ، وڵامێکی ڕەوا بەرامبەر بنپێکردنی ڕێگەی هاوکاری لەلایەن ئازانسی ناڤۆکییە.
محەممەد باقر قالیباف پێداگری کرد: بڕیارنامەی لایەنگرانەی ئەنجومەنی حوکمدەران ئەوە دەسەلمێنێ کە هاوکاری کردن لەگەڵ ئاژانسی ناڤۆکی ، ئەنجامێکی بە پێچەوانەی لێ دەکەوێتەوە.
ناوبراو وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر ئەم زێدەخوازییە، هەوڵێکی بەرامبەر و بەهێز دەدات.
پیتاندن بە سیستمی پێشکەوتە و وەڕێ خستنی ناوەندی نوێ و کەمکردنی چاوەدێرییەکان، وڵامێکی ڕەوایە بەرامبەر بە بنپێکردنی ڕێگەی دانوستانەکان لەلایەن ئاژانسەوە.