پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا
حوزهیران 13, 2025 21:17 Asia/Tehran
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران، پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا .
دوابەدوای پێشێلکرانی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران لەلایەن ڕژیمی زایۆنییەوە و دەستدرێژی دڕندانەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر چەن ناوچەیەکی ئێران، خاتوو نادین لۆزانۆ، باڵوێزی سویسرا لە تاران، وەک بەرپرسی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاراندا، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و تووڕەیی و ناڕەزایەتیی تووندی ئێران بەرامبەر بەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل و داکۆکیی ئەمریکا لەم ڕژێمەی پێ ڕاگەیەندرا.