حوزه‌یران 13, 2025 19:19 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عەرەبستان و ئیتالیا دوابەدوای پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی

دوابەدوای پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنی وەزیری دەرەقوەی ئێران لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیتالیا و عەرەبستان وتووێژی کرد.

 لەم وتووێژەدا وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستان و ئیتالیا پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان شەرمەزار کرد. وەزیری دەرەوەی عەرەبستان پێیداگرت: پەلامارەکەی ئیسرائیل هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیک دەخاتە مەترسییەوە. وەزیری دەرەوەی ئیتالیایش وتی: حکومەتی ئیتالیا هێرشی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شاری دیکەی ئێران ئیدانە دەکات.