تەقاندنەوەی ٤٤درۆن وکۆپتەرلە سەر سنوورەکان
فەرماندەی سنوورڤانی ئینتزامی وڵات سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی دەڵیی کە بە وشیاری سنوورڤانانی فەراجا، ژماری ٤٤ درۆن وکۆپتەری ڕژێمی زایۆنی لە بڕیک لە سنوورەکانی وڵات پێوشوێن گیران وتەقێندرانەوە.
سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی وتی: دوابەدوای پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی ، لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو ٤٤ درۆن وکۆپتەری ئەم ڕژێمە کرێتە کە بە نیازی پەلامارکردنەسەر هەرێمی ئاسمانی وڵاتەکەمان بوون بە وشیاری سنووروانان پێوشوین گیران وتەقێندرانەوە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئامادەیی ئۆپراسیۆنیی لەسەتاسەتی سنوورڤانان لە کۆنترۆڵ کردن وچاودێری لە سنوورەکانی ئێرانی ئیسلامی وتی: هێزە بەغیرەتەکانی سنوورڤانی فەراجا، وێڕای ئامادەیی تۆکمە وتەواو بۆ کۆنترۆڵ کردن وچاودێری لە سنوورەکان، هەرجۆرە دەستدرێژی بۆسەر هەرێمی سنووریی وڵات بەهێز ودەسەڵاتەوە وەڵام ئەدەنەوە.فەرماندەی سنوورڤانی ئینتزامی وێڕای ڕاگەیاندنی یەکێتی ویەکگرتوویی تۆکمە وتەواو لەگەڵ هێزەچەکدارەکانی تر ، لەسەرزاڵبوون وچاودێری هەواڵگریانە، ڕابوون وبیداری وعەزم وورەی پاوەجیی سنوورڤانانی بۆ پاڕاستنی ئەمنیەتی ئێرانی ئیسلامی وبەربەرەکانێ کردن لەگەڵ هەرجۆرە هەڕەشە لە سنوورەکان پیداگرت/..