سەرلەشکەر حاتەمی : ئەرتەش بە هەموو تواناوە ئامادەیە بۆ بەرگری لە شۆڕش و وڵات
تهمووز 04, 2025 22:35 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران گوتی : ئەرتەشی ئێران بە هەموو توانایەوە ئامادەیە بەرگری لە بیروباوەڕ و ئارمانجەبەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و یەکپارچەیی ئێران بکات لە دژی هەر دوژمنێکی دەسدرێژکار .
ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئێران جارێکی دیکە نیشانیان داوە کە بە هێزەوە وەڵامی دوژمنان دەدەنەوە و لەم هەوڵەدا واز لە ڕێگای ڕووناکی شەهیدان ناهێنن .سەربازانی سوپا لە شەڕی 12 ڕۆژە و پێش و پاش جەنگدا لە بەرامبەر چەک و هێزی سەربازیی بەرەی داگیرکەری شووم بە توندی راوەستان و توانیویانە بە شەرەفەوە لەم گۆڕەپانەدا دەرکەون. سەردار عەلی فەزڵی، جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت: ئەگەر دوژمنان گەمژەییەکی تر بکەن ، بێگومان ڕووبەڕووی وەڵامێکی زۆر توندتر و تێکشکێنەرتر و وێرانکەرتر دەبنەوە.