جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتوویی و ئاسایشی سنووری ئێران و عێراق
لە شانزەهەمین کۆبوونەوەی نۆرەیی فەرماندەکانی سنوورپارێزیی پارێزگای ئیلام و ناوچەی سێهەمی عێراق، هەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییە مەیدانییەکان و یەکێتی ئیسلامی بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان، بەتایبەتی لە سەروبەندی چلەی ئیمام حوسەیندا.
“سەردار عەلی نەدرخانی”، فەرماندەی سنوورپارێزیی پارێزگای ئیلام لەم کۆبوونەوەیەدا سوپاسی سنوورپارێزانی عێراقی کرد بەهۆی کۆنترۆڵی وردی سنوور و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی یەکێتی لەنێوان حکومەتە ئیسلامییەکان و گوتی: “هێزی ئێران، لە هێزی ئیسلامەوە سەرچاوە دەگرێت.” ناوبراو لە درێژەدا گوتی: “کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پشتیوانی گەلانی ستەملێکراو، بەتایبەت گەلی فەلەستین دەبێت. ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە، یەکێتی و هاوپشتی لەنێوان حکومەتە ئیسلامییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە پێویستە.”
لیوا “نێزۆز یاسین”، فەرماندەی سنوورپارێزیی ناوچەی سێهەمی عێراقیش، بە سوپاسگوزارییەوە بۆ هاوکارییە باشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند: “گومانی تێدا نییە کە ئێران ئاڵاهەڵگری بەرەی حەقە لە بەرامبەر باتڵدا و ئێمە بە ئیرادە ویستێکی هاوبەشەوە بۆ کۆنترۆڵی وردی سنوورەکان ئامادەین.”