عێراقچی : ئەگەر دانوستانێک ئەنجام بدرێت تەنیا سەبارەت بە پرسی ناڤۆکی دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هاوکاری ئێمە لە گەڵ ئاژانس نەوەستاوە و فورمێکی نوێی بە خۆ گرتووە وتی کەڵک وەرگرتنی ئوروپا لە میکانیزمی سنه پ به ک بە مانای کوتایی هاتنی ڕۆڵی ئەوان لە پرسی ناڤۆکی ئێران دەبێت .
سەید عەباس عێراقچی لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێز و کاردارانی دەرەوەیی لە تاران وتی: دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژی ئێران دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و جێگای داخە کە ژمارەیەک وڵات ئەو دەستدرێژییانەیان شەرمەزار نەکردووە. نزیکەی ١٢٠ وڵات دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکایان لە دژی ئێران شەرمەزار کرد. وه زیری ده ڕه وه ی ئێران وتی: هاوکاریی ئێمه له گەڵ ئاژانس نەوه ستاوه ، ته نیا فۆرمێکی نوێی به خۆیه وه گرتووه . لەمەودوا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانس لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت. وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: هیچ ڕێگەیەکی تر نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی و چارەسەری دانوستان و ڕێککەوتن، ئێرانیش ئامادەیە بۆ دروستکردنی ئەو متمانەیە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، هەروەها دەبێت لایەنەکانی دیکەش متمانەمان پێ بدەن و ئێمەش دڵنیا بکەنەوە.