عەراقچی : بە پەلاماری سەربازی ناتوانن خۆڕاگری خەڵکی ئێران بشکێنن
تهمووز 13, 2025 20:08 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە پەلاماری سەربازی ناتوانن خۆڕاگری خەڵکی ئێران تێک بشکێنن .
عەباس عەراقچی لە وتووێژلەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: ئەمریکیەکان وڕژێمی زایۆنی ، پەلاماری سەربازیان تاقی کردەوە، ودەرکەوتن کە لەم ڕێگەوە ناتوانن ئیرادەو خۆڕاگری نەتەوەی ئێران تێک بشکێنن ، وناتوانن بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ڕابگرن .
بەپیی ئەمە ، هیچ ڕێگە چارەیەک بێچگە لە ڕیگە چارەی وتووێژی لە ئارادانیە.
کات ودۆخی وتووێژەکان ئێمە بە دەستەبەری بەرژەوەند ی نەتەوەی ئێران دیاری دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەزگەی دیپلۆماسی هاوکات لەگەڵ هێزەچەکدارەکان وبەپاڵپشتی لەسەر عەزم وورەی پاوەجیی نەتەوەی گەورەی ئێران ، لەهیچ هەوڵ وتەقالایەک بۆ گرتنی مافی ڕەواویاسایی ئێرانیە سەربەرزوسەرفەرازەکان وخۆڕاگری چاوپوشی ناکات.