ئێران: گەڕانەوەی بایکۆتەکان خاڵی کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە بەرنامەی ئەتۆمیدایە
تهمووز 15, 2025 22:49 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەورووپا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، ئەو کردەوەی لە ئاستی هێرشێکی سەربازیدا زانی.
عەباس عەراقچی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆند گەڕانەوەی بایکۆتەکان لە لایەن ترۆییکای ئەورووپاییەوە (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا)ی بە هەنگاوێک زانی کە دەتوانێ پێوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا بگەیەنێتە " تاریکترین خاڵ" لە مێژووی خۆیدا. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ئیتر ناچێتە ژێر باری ئەو دیپلۆماسییە یەکلایەنەی کە بە زیانی بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی بێ، پێیشیداگرت کە وەها کردەوەیەک کۆتایی دێنێ بە دەورگێڕانی ئەورووپا لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێراندا.