ڕێبەری شۆڕش : خودای گەورە سەرکەوتنی نەتەوەی ئێرانی گەرەنتی کردووە، گرینگترین ئەرک پاراستنی ئیرادە و یەکگرتوویی گەورەی نیشتمانییە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیداریاندا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای هێزی دادەوانی جەختی کرد هەموو بزانن کە خودای گەورە سەرکەوتنی بۆ نەتەوەی ئێران لە سای نیزامی ئیسلامی و لە ژێر سێبەری قورئان و ئیسلام گەرەنتی کردووە و نەتەوەی ئێران بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێ .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداریاندا لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای هێزی دادەوانی و سەرۆکانی دەزگەی دادی سەرانسەری وڵات وێڕای شیکردنەوەی کردەوەی گەورەی نەتەوەی ئێران لە شەڕی داسەپێندراوی ئەم دواییە و پووچەڵ بوونەوەی پیلانی دوژمنەکان ئاماژەی کردە یەکگرتوویی و یەکدەنگی مەزنی نەتەوی ئێران بە هەموو ناکۆکی بیروڕای سیاسی و جیاوازی ئایینزایی بۆ بەرگری لە ئێرانی خەوشەویست و جەختیان کرد ئەرکی هەموو پاراستنی ئەم یەکگرتوویە نیشتمانییەیە .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی فەرموویان کاری گەورەی خەڵک لە شەڕی دوازدە ڕۆژە بە هۆی ئیرادە و متمانە بەخۆبوونی نیشتمانی بوو، چونکە ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتێکی وەک ئەمریکا و سەگە رست و قه ڵاده له مله که ی ، ڕژێمی زایۆنیستی، زۆر بەنرخە. ڕێبەری شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هەم دۆست و هەم دوژمن دەبێ بزانن کە نەتەوەی ئێران لە هیچ بوارێک و گوڕەپانێکدا وەک لایەنێکی لاواز دەرناکەوێت، فەرمووشیان : ئێمە هەموو ئامرازە پێویستەکانمان وەک لۆژیک و هێزی سەربازیمان لەبەردەستە، بۆیە چ لە بواری دیپلۆماسی یان سەربازیدا، هەر کاتێک دەس پێ بکەین، بە یارمەتی ئیلاهی بە دەستی پڕەوە سەردەکەوین .
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئاشکرابوونی ڕووخسار و پلان و ئامانجە شاراوەکانی دوژمنی دەستدرێژکار بۆ خەڵک، وتی: خودا پلانەکەیانی پووچەڵ کردووەتەوە و گەلی هێناوەتە مەیدان بۆ پشتیوانی لە حکومەت و نیزام و گەلیش بە پێچەوانەی خەیاڵی دوژمن، بۆ پشتیوانی و دابینکردنی پاڵپشتی دارایی وگیانی لە نیزام ڕاوەستان. ڕێبەری شۆڕش قسەکردن و ڕاوەستانی پێکەوەیی کەسانێک کە بیروباوەڕی ئایینی و سیاسی تەواو جیاوازیان پێکەوە هەیە بە هۆکاری دروستکردنی یەکێتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە ناوبرد و بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو یەکگرتووییە گەورەیە، وتیان: هەموو کەسێک بریتی لە ڕۆژنامەنووس و دادوەر و بەرپرسانی حکومەت و پیاوانی ئایینی وخەتیبی نوێژی هەینیەوە ئەرکمەندە بە پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسان دەبێ بە هێز و ورەی تەواوەوە درێژە بە کارەکانیان بدەن، وتی: پێویستە هەمووان بزانن کە خودا بە پێی ئایەتی وَ لَیَنصُرَنَّ اللهُ مَن یَنصُرُه "، سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە ژێر نیزامی ئیسلامی و چەتری قورئان و ئیسلامدا گەرەنتی کردووە و بە دڵنیاییەوە ئەم نەتەوە سەرکەوتوو دەبێت.