ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: ئەمڕۆ ڕۆژی بێدەنگەکردن بەرامبەر بە غەززە نییە
تهمووز 22, 2025 21:51 Asia/Tehran
لە درێژەی نالەبارتر بوونی ڕەوشی مرۆیی لە غەززە ، لاپەڕەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس لە کاردانەوە بەم باروودۆخە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە چەن زمان لەوان عەرەبی، ئۆردو و ئینگلیزی خوازیاری بایەخدانی هەموو جیهان بە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی غەززە بوو.
لە تویتی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: ئەمڕۆ ڕۆژی بێدەنگەکردن بەرامبەر بە غەززە نییە و دەوڵەتە ئیسلامییەکان دەبێ ئەوە بزانن کە بێتوو داکۆکی لە ڕژێمی زایۆنی بکەن یان پێش بە یارمەتیدرانی فەلەستین بگرن، ئەوە وەک پەڵەیەکی شەرمەزاری تاهەتایە بە نێوچاوانیانەوە دەمێنێتەوە.ئەم پەیامانە دەنگدانەوەی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبووە.