ته‌مووز 25, 2025 20:01 Asia/Tehran
  • عراقچی لە وتوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: هەموو تواناکان بەکاردێنین بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر غەززە

سەید عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی لە وتوێژێکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ڕووداو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بارودۆخی کارەساتباری غەززە بە هۆی زیاتربوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، بە تایبەت گەمارۆی خۆراک و دەرمانی ئەم کەرتە و بێبەشکرانی خەڵکی مەزڵومی غەززە لە خۆراک و ئاو، جەختیشی کرد لەسەر پێویستی کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا و پوتانسیەلەکان، لەوانە لە ڕێکخراوەی هاریکاری ئیسلامی و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر غەززە و گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بە خەڵکی ئەم کەرتە و وەستاندنی جینۆساید لە فەلەستینی داگیرکراودا. عەراقچی هەروەها هەوڵی کنێسێت یان پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ داسەپاندنی زاڵێتی داگیرکەرانەی ڕژێم بە سەر کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد و ئەوەی بە نیشانەیەکی دیکەی شوناسی پاوانخواز و یاساشکێنی ئەم ڕژێمە هێنایە ئەژمار. ناوبراو هەروەها هاوشانی سعوودی خۆی ئاگادار کردەوە لە دوایین پرۆسەی دانوستانەکانی ئێران و ٣ وڵاتی ئەورووپایی.

سەرپەیڤ