ته‌مووز 26, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • فەتوای زانایانی کوردستان بۆجیهاد دژی ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەی سەرۆک هۆزەکانی غەزە

 لە ڕێوڕەسمێکدا لە مزگەوتی قوبا لە سنە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە زانایانی ئایینی، نووسەران، چالاکوانان، و خەڵکی پارێزگای کوردستان، ئامادەبووان هاوسۆزی خۆیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی غەززە دەربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی فەلەستین ڕاگەیاند.

 لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک لە زانایانی ناوداری پارێزگای کوردستانی ئێران فەتوایەکیان دەرکرد و خوێندەوە و داوایان لە موسڵمانان کرد جیهاد لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام بدەن. لە بەشێک لە فەتوای زانایانی پارێزگای کوردستاندا باس لەوە کراوە کە لە سەردەمێکدا کە ئاگری ستەم و داگیرکاری جارێکی دیکە خەریکە خاکی ستەملێکراوی فەلەستین و بەتایبەتی غەززەی خۆڕاگر دەگرێتەوە، دوژمنی دێرینی ئیسلام - جولەکەکان و ڕژێمی زایۆنیستی داگیرکار  -بە بێشەرمییەکی بێ وێنە منداڵان لە باوەشی دایکیاندا دەکوژن و خوێنی بێتاوانەکان دەڕێژن. ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەم ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدات، نەک هەر پێشێلکارییەکی ڕوونی فەرمانە ئیلاهییەکانە، بەڵکوژێر پێ نانی هەموو بنەما ئینسانییەکان و پێشێلکردنی هەموو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە. بێدەنگی و بێباکی لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییانەدا گوناهێکی لێخۆش نەبوو و خیانەتێکی مێژووییە. دوکتور عەلائەدین ئەبو بیلال بەرپرسی یەکیەتی عەشیرەت و خێڵەکانی کەرتی غەززە لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە غەزەوە  لە گەڵ  زانایانی کوردستانی ئێران لە مزگەوتی قوبا لە شاری سنە وتارێکی پێشکەش کرد و دەرکردنی فەتوای جیهاد لە لایەن ئەو زانایانەوە بەرز نرخاند و ئەو هەڵوێستە بوێرانەی بەرز نرخاند و بە “دەنگی حەقیقەت لە سەردەمی بێدەنگی و خیانەت” ناوی برد . ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە کۆبوونەوە گەورەکەی مزگەوتی قوبا لە شاری سنە بۆ ئامادەبووان وتی: ئەی نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی، ئێوە لە تەنیشت نەتەوەکەمان وەستاون، هەروەک چۆن لە مێژوودا  به رله   سەروەت و سامانی خۆتان گیانتان  لە پێناو نەتەوەی ئیسلامیدا بەخت کردووە.

سەرپەیڤ